In the Mood for Love
In the Mood for Love

لە هەوای عەشقدا

In the Mood for Love

8.1HD20001س 39خ

«هــەســت بە گــەرمیــیـــەكە بـكــــە، هـــەستــی پــێ بــكـــە تا ســـوتـــان، لێی گەڕێ هەستەكان بتەقنەوە.»

لە هۆنگ کۆنگ، ساڵی ١٩٦٢، دوو دراوسێ کە یەکێکیان پیاوێکە و لە ڕۆژنامەیەکدا کاردەکات، ئەوی تریشیان خانمێکە کە کارەکەی لە فەرمانگەیەکدایە. لە بارودۆخێکدا پەیوەندییەکی سەیر و ناجۆر پێکەوەیان دەبەستێتەوە، سەرەڕای ئەوەی هەردووکیان ژیانی هاوسەرییان پێکهێناوە.

زانیارییەکان

(وۆنگ کار وای) لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکەدا، دیمەنەکانی لەگەڵ (تۆنی لیۆنگ) و (مەگی چۆنگ) هەر دوو کەسایەتی سەرەکی بە شێوەیەکی خۆبەخشانە و بێ پلانی پێشوەختە وێنە گرت، بە جۆرێک کە زۆرێک لە گفتوگۆکان و جوڵەکان لە کاتی وێنەگرتندا دروست بوون، نەک لە سکرینپڵەیەکی ئامادە کراودا، ئەمە کە لە سەرەتا وەک تەکنیکێکی دەرهێنانی دەرکەوت، کە (وۆنگ) پێی دەیویست نیشان بدات کە ئەوین و پەیوەندییە مرۆییەکان لە نێو کات و شوێنێکی دیاریکراودا چەندە ناسک و پێشبینیکراو نین، شوێنی وێنەگرتن کە زۆرجار لە گەڕەکە تەسکەکان و ژوورە سادەکانی (هۆنگ کۆنگ) بوو، لەگەڵ مۆسیقایەکی خەمگین و شاعیرانەی (مایکڵ گالاسۆ) هەستێکی تەنیایی و ئەوینێکی نەگەیشتوو دروست کرد، کە کەسایەتییەکان لە نێو کەشێکی پڕ لە هەستە ناسکەکاندان.

لێدوانەکان

The comment field is only for members.

چوونەژوورەوە
چاوەڕوانبە...