

هاوار
Outcry
(ستی) عاشقی مۆسیقا و گۆرانیوتنە و تامەزرۆیە دەنگی ببیسترێت، بەڵام لە "ئێران" بەپێی یاسا خانمان لە نمایشی گشتی قەدەغە کراون، بۆیە ئەم کچە گەنجە بڕیار دەدات ناڕەزایەتییە تایبەتەکەی خۆی لە ڕێگەی نمایشەکانی سەر شەقامەوە دەست پێبکات، شەقام دەبێتە شانۆی ئەو و ڕێبوارانیش دەبنە گوێگری، بەمەش ئەستێرەی دەدرەوشێتەوە و (ستی) دەبێتە پێشەنگێک و سەرچاوەی ئیلهام بۆ نەوەکەی، واتە ئەو گەنجانەی کە چیتر نایانەوێت لە ژێر چەوساندنەوەی بێبەزەییانەی سیاسیدا بژین

