12 Angry Men
12 Angry Men

12 پیاوی توڕە

12 Angry Men

8.5HD19571س 37خ
ترەیلەر

١٢ پیاوی دەستەی سوێندخواردن دۆسیەکی قورس لە ئەستۆ دەگرن تاوەکوو بڕیار لەسەر بێتاوانی مێر منداڵێک بدەن، کە ئایە بێتاوانە یاخود نا ئایە لە سێدارە بدرێت یاخود نا

زانیارییەکان

دەرهێنەر (سیدنی لومێت) دەیویست بینەر هەمان ئەو هەستە خنکێنەر و تەنگەژەیەی هەبێت کە ١٢ دادوەرەکە لەناو ژوورە بچووکەکەدا هەیانبوو، بۆیە فێڵێکی زۆر بلیمەتانەی بەکار هێنا، لە سەرەتای فیلمەکەدا کامێراکان لە ئاستێکی بەرز و بە هاوێنەی (Lens) فراوان وێنەیان دەگرت تا ژوورەکە گەورە دیار بێت، بەڵام هەرچی فیلمەکە بەرەو کۆتایی و گرژی دەڕۆیشت، (لومێت) پلە بە پلە هاوێنەی کامێراکانی دەگۆڕی بۆ هاوێنەی (Telephoto) کە مەودای بینین تەسک دەکەنەوە و وێنەکە پەستێنراو نیشان دەدەن، ئەم گۆڕانکارییە وای کرد لە کۆتاییی فیلمەکەدا دیوارەکان و ئەکتەرەکان ئەوەندە لە یەکتر نزیک و چڕ دەربکەون کە بینەر بێ ئەوەی هەستی پێ بکات، تووشی دڵەڕاوکێ و هەناسەتەنگی دەبوو، ڕێک وەک ئەوەی دیوارەکانی ژوورەکە خەریک بێت بەسەریاندا بڕووخێن.

لێدوانەکان

The comment field is only for members.

چوونەژوورەوە
چاوەڕوانبە...