Dune
Dune

گردەلم

Dune

8.34K20212س 35خ
ترەیلەر

(پۆڵ ئاترێدیس)، گەنجێکی ژیر و لێهاتووی خانەوادەی (ئاترێدیسـ)ـە، چارەنووسێک لەپێشییەتی کە زۆر لە خۆی گەورەتر و لە تێگەشتنی قوڵترە بە فەرمانی ئیمپڕاتۆڕ دەبێت خۆی و خێزانەکەی گەشت بکەن بۆ مەترسیدارترین هەسارە ئەویش هەسارەی بیابانیی (ئاراکیسـ)ــە لەپێناو داهاتووی خۆی و خێزانەکەی، بەهۆی ناکۆکی نێوان خانەوادەکانی دیکە لەسەر بەهادارترین ماددە لەسەر هەسارەکە کە ماددەی (سپایسـ)ــە (پۆڵ) و خێزانەکەی دەکەونە مەترسییەوە.

زانیارییەکان

بۆ ئەوەی دیمەنی (کرمە زەبەلاحەکانی بیابان) زۆرترین هەستی ترس و گەورەیی بە بینەر ببەخشن، تیمی بەرهەمهێنان بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو تەنها کاریان لەسەر دیزاینکردنی پێست و جووڵەی ئەو کرمانە کرد و نەیاندەویست وەک بوونەوەرێکی خەیاڵی سادە دەربکەون، ئەوان ئیلهامیان لە بەبەردبووەکانی کۆن و نەهەنگە گەورەکانی دەریا وەرگرت و دیزاینەکەیان بە جۆرێک ئەنجامدا کە وەک (خوداوەندێکی سروشتی) دەربکەوێت کە تەمەنی هەزاران ساڵە، تەنانەت ئەکتەرەکان لە کاتی وێنەگرتنی دیمەنی دەرکەوتنی کرمەکەدا، لە جیاتی پەردەی سەوز، لەبەردەم ئامێرێکی گەورەی لەرینەوەدا دادەنران کە تەواوی زەوییەکەی ژێریان دەهەژاند.

لێدوانەکان

The comment field is only for members.

چوونەژوورەوە
چاوەڕوانبە...