Fight Club
Fight Club

یانەی شەڕ

Fight Club

8.4HD19992س 19خ
ترەیلەر

کارمەندێکی نووسینگەی خەو لێ زڕ بوو لەگەڵ سابوون دروستکەرێکی ڕووخۆش و کەمتەرخەم یانەیەکی شەڕی ژێرزەمینی پێک دەهێنن کە گەشە دەکات بۆ شتێکی زۆر زۆر زیاتر.

زانیارییەکان

دیمەنێکی زۆر بەناوبانگ هەیە کە تێیدا (ئێدوارد نۆرتن) بۆ یەکەمجار مشتێک دەوەشێنێتە بن گوێی (براد پیت) لە گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێلەکاندا، دەرهێنەر (دەیڤد فینچەر) بۆ ئەوەی کاردانەوەیەکی زۆر ڕاستەقینە لە (براد پیت) وەربگرێت، فێڵێکی لە هەردوو ئەکتەرەکە کرد، لە کاتی مەشقەکاندا بڕیار وابوو نۆرتن تەنها بە شێوەیەکی نمایشی و فەیک لە شانی براد پیت بدات، بەڵام ڕێک پێش دەستپێکردنی وێنەگرتنی سەرەکی، (فینچەر) بە نهێنی لە گوێی (ئێدوارد نۆرتن)دا چرپاندی و پێی ووت (ئەمجارە بە ڕاستی و بە هەموو هێزتەوە بیوەشێنە بە بن گوێیدا) کاتێک نۆرتن مشتە ڕاستەقینەکەی وەشاند، ئەو هاوارە پڕ لە ئازار و ئەو کتوپڕەی کە لە (براد پیت)ـەوە دەبیستین، کاردانەوەیەکی تەواو ڕاستەقینە بوو چونکە بە هیچ شێوەیەک چاوەڕێی لێدانێکی وەهای نەدەکرد، ئەمە تەکنیکی (فینچەر)ـە بۆ ئەوەی دیمەنەکە ئەوەندە واقعی دەربچێت.

کاتێک فیلمەکە لە فێستیڤاڵی (فیلمەکانی ڤاینس) پەخشکرا، لەلایەن ڕەخنەگران، و بینەرانەوە فیکەی بۆ لێدرا، وە بە فیلمێکی خراپ ناوزەند کرا. 'ئێدوارد نۆرتن دەڵێت؛ کاتێک ئەوە ڕویدا ڕووم کردە 'براد پیت' وە پێی گووتم: "ئەوە دەبێتە باشترین فیلم کە بەشداریم تیایدا کردوە."

لێدوانەکان

The comment field is only for members.

چوونەژوورەوە
چاوەڕوانبە...