
تیمێک گەردوونناس گەشت دەکەن بەرەو بۆشایی ئاسمان بۆ ئەوەی ژیانی مرۆڤایەتی ڕزگاربکەن، دوای ئەوەی ژیان لەسەر هەسارەی زەوی دەکەوێتە مەترسییەوە.
ئەکتەرەکان
Matthew McConaughey
Joseph 'Coop' Cooper
David Oyelowo
Principal
William Devane
NASA Board Member
Josh Stewart
CASE (voice)
Collette Wolfe
Ms. Kelly
Leah Cairns
Lois Cooper
Russ Fega
Crew Chief
Lena Georgas
Nurse Practitioner
Jeff Hephner
Doctor
Elyes Gabel
Administrator
Brooke Smith
Nurse
Liam Dickinson
Coop
Matt Damon
Dr. Mann
Timothée Chalamet
Young Tom Cooper
Anne Hathaway
Dr. Amelia Brand
Jessica Chastain
Murphy 'Murph' Cooper
Ellen Burstyn
Old Murph Cooper
John Lithgow
Donald
Michael Caine
Professor John Brand
Casey Affleck
Tom Cooper
زانیارییەکان
دەرهێنەر (کریستۆفەر نۆلان) بۆ ئەوەی دیمەنەکان لە ڕووی زانستییەوە ۱۰۰٪ ڕاست بن، پەنای بردە بەر فیزیازانی ناودار (کیپ تۆرن) و پێکەوە پڕۆگرامێکی کۆمپیوتەریی زۆر ئاڵۆزیان دروست کرد بۆ ئەوەی وێنەی کونە ڕەشەکە دروست بکەن, ئەم پڕۆگرامە ئەوەندە ورد و پێشکەوتوو بوو کە توانای هەبوو حیساب بۆ چەمانەوەی تیشکی ڕووناکی بکات لە دەوری کێشکردنێکی یەکجار زۆر، بە جۆرێک کە مۆنتاژکردنی تەنها وێنەی کونە ڕەشەکە نزیکەی (١٠٠ کاتژمێر) کاتی ویستووە و قەبارەی داتاکان گەیشتووەتە (٨٠٠ تێرابایت)، ئەم هەوڵە مەزنە وای کرد کە نەک هەر فیلمەکە خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە، بەڵکو وێنەکە ئەوەندە لە ڕاستییەوە نزیک بوو کە (کیپ تۆرن) دواتر دوو توێژینەوەی زانستیی فەرمی لەسەر بنەمای ئەو داتایانە بڵاوکردەوە، چونکە فیلمەکە دیمەنێکی پێشکەش بە جیهانی زانست کرد کە پێشتر هیچ تەلسکۆبێک نەیتوانیبوو بەو ڕوونییە بیبینێت.
کریستۆفەر نۆڵان) سەرەتا هیچ وردەکارییەکی دەربارەی چیرۆکی فیلمەکە نەدابوو بە (هانس زیمەر) بۆ ئەوەی میوزیکی فیلمەکە بنوسێت، تەنها لاپەڕەیەکی سپی دابوو پێی کە بە کورتی لێی نوسرابوو چیرۆکەکە سەبارەت بە باوکێک و منداڵەکەیەتی. کاتێک بەتەواوی ئاوازەکەی نوسییەوە هانس بە نۆڵانی گوت کە ئامادەیە میوزیکەکەی بۆ بنێرێت، بەڵام نۆڵان گووتی: "نەخێر، خۆم دێم وە بەیەکەوە گوێی لێ دەگرین." پاشان بەیەکەوە چون بۆ ستۆدیۆیەک، وە گوێیان لێی گرت، پاش ئەوەی نۆڵان بۆ یەکەم جار گوێی لێگرت، بە هانس'ـی گووت: "ئێستا بەڕاستی پێویستە فیلمەکە دروست بکەین."
