
(ئانا) لە زیندان دەزانێت کە دایکی لە "سیاتڵ" کۆچی دوایی کردووە، بەرپرسانی زیندان مۆڵەتێکی سێ ڕۆژە دەدەن بە (ئانا) بۆ ئەوەی ئامادەی پرسەی دایکی بێت، پاشان (ئانا) دەست بە گەشتێکی درێژ دەکات بەرەو "سیاتڵ"، لە لایەکی ترەوە (هوون) کۆچبەرێکی کۆرییە کە وەک پیاوێکی بەکرێگیراو بۆ ژنان کار دەکات، ئێستا (هوون) لە دەست مێردە تووڕەکەی یەکێک لە کڕیارە دەوڵەمەندەکانی لە ڕاکردندایە، ئەم دوو ڕۆحە بەڕواڵەت ونبووە خەریکە سێ ڕۆژی لەبیرنەکراو پێکەوە بەسەر دەبەن
