Life Is Beautiful
Life Is Beautiful

ژیان جوانە

Life Is Beautiful

8.5HD19971س 56خ
ترەیلەر

باوکێکی جولەکە و خێزانەکەی لەناو کەمپە مەترسیدارەکانی نازییەکانی دەژین. لە ژینگەیەکی مەترسیداردا ، باوکەکە گاڵتەوگەپ بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە کوڕە بچووکەکەی بکات لە کەتواری ناشرینی جەنگ.

زانیارییەکان

ئەو ڕاستگۆیی و وزە بێسنوورەی کە لە کارەکتەری (گویدۆ)دا دەیبینین، تەنها نواندنێکی سادە نەبوو، بەڵکو پەیوەندییەکی زۆر قووڵی بە ژیانی ڕاستەقینەی باوکی ئەکتەر و دەرهێنەر (ڕۆبێرتۆ بێنینێ)وە هەبوو. باوکی لە کاتی جەنگی جیهانیی دووەمدا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە کەمپێکی نازییەکاندا دەستبەسەر کرابوو، کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، بۆ ئەوەی منداڵەکانی تووشی شۆکی دەروونی نەبن و نەیانترسێنێت، بە شێوازێکی کۆمیدی و بە پێکەنینەوە باسی چیرۆکە تاڵەکانی ناو کەمپەکەی بۆ دەکردن, )ڕۆبێرتۆ)ـش هەر ئەم فێڵە دەروونییەی باوکی بەکار هێنایەوە بۆ ئەوەی پیشانی بدات کە چۆن مرۆڤ دەتوانێت لە ناو جەرگەی تاریکیدا، خەیاڵ وەک قەڵغانێک بۆ پاراستنی بێتاوانیی منداڵەکەی بەکاربهێنێت، ئەمە وای کرد کە فیلمەکە نەک هەر وەک تراژیدیایەک، بەڵکو وەک سروودێکی ستایشی خۆشەویستی باوکایەتی لە مێژووی سینەمادا بمێنێتەوە.

لێدوانەکان

The comment field is only for members.

چوونەژوورەوە
چاوەڕوانبە...