Pulp Fiction
Pulp Fiction

Pulp Fiction

Pulp Fiction

8.5HD19942س 34خ
ترەیلەر

فیلمەکە بە گشتی سەرنجی لەسەر چەند ڕووداوێکە لە هەمان شار و بەنزیکەیی لە هەمان شوێندا کە هەر ڕووداوێکیان بە شێوازێک پەیوەندی بەوەی تریانەوە هەیە و هەر ڕووداوێک دەست تێوەردانی دەبێت لە ڕووداوێکی تردا و پەیوەندیەک لە نێوان یەکتری درووست دەکەن، ڕووداوەکانیش پێکدێن لە چەند کەسێک کە بریتین لە : دوو چەتەی شاری "لۆس ئەنجلس"، هاوسەری سەرۆک مافیایەک، بۆکسبازێک، لەگەڵ دوو هاوسەری دز و جەردە

زانیارییەکان

پڕکێشەترین و بەناوبانگترین دیمەنەکان ئەو ساتەیە کە (ڤینسێنت ڤێگا) بە دەرزییەکی (ئەدریناڵین) لێدانێکی بەهێز دەدات لە دڵی (میا واڵاس) بۆ ئەوەی لە بێهۆشیی ئۆڤەردۆز ڕزگاری بکات, دەرهێنەر (کوینتن تارانتینۆ) بۆ ئەوەی ئەو لێدانە زۆر خێرا و بەهێز دەربکەوێت، تەکنیکێکی سینەمایی زۆر سادە بەڵام کاریگەری بەکار هێنا، ئەو دیمەنەکەی بە پێچەوانە وێنە گرت، واتە لە ڕاستیدا (جۆن تراڤۆڵتا) دەرزییەکەی لەسەر سنگەکەی (ئۆما تورمان) دانابوو و بە خێرایی بۆ سەرەوە رایوەشاند، پاشان لە کاتی مۆنتاژدا فیلمەکەیان بە پێچەوانە لێ دایەوە تاوەکو وا دەربکەوێت کە دەرزییەکە بەو هەموو هێز و خێراییەوە بەرەو خوارەوە دەچێت، ئەم تەکنیکە وای کرد دەنگ و جووڵەی دەرزییەکە هێندە ترسناک بێت کە بینەر هەست بە ئازارەکە بکات، لە کاتێکدا ئەکتەرەکە تەنها خەریکی ڕاکێشانی دەرزییەکە بوو بۆ سەرەوە نەک لێدانی.

لێدوانەکان

The comment field is only for members.

چوونەژوورەوە
چاوەڕوانبە...