Schindler's List
Schindler's List

لیستەکەی شیندلەر

Schindler's List

8.94K19933س 15خ
ترەیلەر

ئۆسکار شیندلەر پیاوێکی ئەڵمانی خاوەن کارگەیەک و ئەندامێکی یەکێتی نازیە کە هەوڵ دەدات فەرمانبەر و کرێکارە جولەکەکانی ڕزگار بکات لەدوای بینین و زانینی ئەوەی سەرجەم جولەکەکان لەلایەک ئەڵمانیەکانەوە زۆرداریان لێ دەکرێت و دەچەوسێنرێنەوە و ئەشکەنجە دەدرێت بەشێوەیەکی بێ بەزەییانە !

زانیارییەکان

دەرهێنەر (ستێفن سپیلبێرگ) بۆ ئەوەی ڕێز لە قوربانیانی هۆلۆکۆست بگرێت و ڕاستگۆییەکی تەواو بە فیلمەکە ببەخشێت، بڕیارێکی بوێرانەیدا و ڕەتی کردەوە هیچ موچەیەک یان پارەیەک بۆ خۆی لە قازانجی فیلمەکە وەربگرێت، سپیلبێرگ پێی وابوو کە وەرگرتنی پارە لەسەر چیرۆکێکی وا تراژیدی وەک پارەی خوێن وایە، بۆیە تەواوی ئەو بڕە پارە زەبەلاحەی کە وەک پشکی خۆی بۆی دیاری کرابوو، بەخشی بە دامەزراوەیەک بۆ پاراستنی مێژووی شایەتحاڵەکانی هۆلۆکۆست، لە کاتی وێنەگرتنەکەشدا کەشوهەواکە ئەوەندە خەمناک و قورس بوو کە سپیلبێرگ شەوانە پەیوەندی بە هاوڕێکەی (ڕۆبن ویلیامز) دەکرد تا بە نوکتە و قسەی خۆش کەمێک دڵخۆشی بکاتەوە و بتوانێت بەرگەی ئەو فشارە دەروونییە بگرێت.

لێدوانەکان

The comment field is only for members.

چوونەژوورەوە
چاوەڕوانبە...