
ژنێک دەگاتە نەخۆشخانەی "سیۆل وۆن" بە ئۆتۆمبێل لەکاتێکدا خوشکەکەی چەقۆی لێدراوە و بێ هۆشە، بەهۆی شۆکی ڕووداوەکەوە تەنانەت ناتوانێت بە دروستی قسەش بکات، (هیون جو) دەگاتە نەخۆشخانە کاتێک دەبینێت (دۆ کیونگ) چارەسەر ڕەتدەکاتەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری خوشکەکەی بێت ڕابردووی خۆی بیردێتەوە، (هیون جو) پێشتر ئەرکی پۆلیسی خۆی بە ساردی و وەک ئامێرێک ئەنجام دەدا بەڵام لەبەر بەزەیی بۆ (دۆ کیونگ) چالاکانە لێکۆڵینەوە دەکات، بەڵام دۆسیەکە دەبێتە مەتەڵ کاتێک ئاشکرا دەبێت ئەو ژنەی نەخۆشخانەکە خوشکی (دۆ کیونگ) نییە.
